کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕ

نرخی زێڕی جیهانی لەماوەی ئەم ساتانەی بازرگانیدا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بەرزبووەوە، پێش بڵاوبوونەوەی داتای هەلی کار لە ئەمریکا کە ڕەنگە بەڵگەی زیاتر لەسەر قەبارەی دابەزاندنی ڕێژەی سوودی چاوەڕوانکراو لەم مانگەدا بخاتەڕوو.

زێڕ مەیلی ئەوەی هەیە کە ئاستێکی باشی هەبێت کاتێک ڕێژەی سوود کەم بێت. هەروەها بە پاراستنێک لە دژی نادڵنیایی ئابووری و سیاسی دادەنرێت.

ئەو داتایانەی دوێنێ بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە کە لە مانگی تەمموزدا کردنەوەی هەلی کار لە ئەمریکا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا دابەزیوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بازاڕی کار زەبری لەدەست دەدات،
 بەڵام ئەم دابەزینە بۆ خۆی ڕەنگە بەس نەبێت بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بدات بە کەمکردنەوەی نیو خاڵ لەسەدا لە ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا لەم مانگەدا.

ماری دالی سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی سانفرانسیسکۆ ڕایگەیاند، دابەزاندنی ڕێژەی سوود پێویستە بۆ پاراستنی بازاڕێکی تەندروست بۆ کار.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە