کۆتا هەواڵەکان

ڕێژەی هەڵئاوسان و سیاسەتی نەختینەی ئەمەریکا

سەڕەڕای بەرزی رێژەی هەڵئاوسان، لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەڵام بەپێی پێشبینیەکانی چاودێرانی بازاڕە دارایەکان، پێدەچێت یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا سیاسەتی نەختینەی تووند هەڵبوەشێنێتەوەو بەرەو دابەزاندنی سوودی بانکی بڕوات.

بەپێی تازەترین داتای ئابوری ئەمەریکا، بەتایبەت داتاکانی وردەفرۆش، تاکەکانی کۆمەڵگای ئەمەریکا توانای کڕینیان کەمبۆتەوە بەهۆی بەرزی رێژەی هەڵئاوسان. هەرلەبەر ئەم هۆکار ئیندێکسی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

هەریەك لە دراوەکانی پاوەن و یۆرۆ بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیووە. هەروەها نرخی زێڕیش تا ڕادەیەك بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.   

 

د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە