کۆتا هەواڵەکان

سیاساتی نەختینەی بانکی ناوەندی بەریتانیا

ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 9/5/2024 بازرگانان زیاتر ئاراستەی سوودی بانکی بەریتانیایان بۆ ڕوون دەبێتەوە چونکە بانکی ناوەندی بەریتانیا بڕیار لەسەر سوودی بانکی وڵاتەکەی دەدات.

پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی بەریتانیا سوودی بانکی وەك خۆی بهێڵێتەوە بە 5.25٪. بۆیە شرۆڤە کاران پێویستیان بەوەیە کە ئایا کەی دەست بە دابەزاندنی سوودی بانکی دەکرێت. بۆیە شیکاریەکان زیاتر دەبێتە هۆ ئەوەی کە کاریگەری لەسەر پاوەنی بەریتانی دروست بکات.


 پاوند ستێرلینگ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە دوای ئەوەی ڕووبەڕووی فشاری فرۆشتنی بەرچاو بووەتەوە لە نزیک بەرگری ئاستی دەوری 1.2600.

جووتە پاوەند و دۆلاری ئەمریکی لاواز دەبێت، چونکە وەبەرهێنەران بڕوایان وایە سەبارەت بەو ئەگەرانەی کە بانکی ئینگلتەرا زووتر لە بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە