کۆتا هەواڵەکان

بازاڕی فۆرێکس چیە ؟

بازاڕی فۆرێکس چییە؟

بازرگانیکردن لە بازاڕی فۆرێکس ڕێگەت پێدەدات کە سود لە بەهێزبوون و لاوازبونی دراوێک بەرامبەر دراوی وڵاتێکی تر ببینیت بە پێی تێپەڕبونی کات، ئەویش لە ڕێگەی کرداری کڕین یان فرۆشتن دژ بەیەک. مامەڵەکار دەگەڕی بۆ ڕێژەی گۆڕانکاری لە نرخی ئەو جووت دراوەدا بەمەش دەبێتە قازانج ئەگەر بە ئاڕاستەی خواستی مامەڵەکارەوە بێت، بە پێچەوانەش زەرەمەند دەبێت. بۆ نمونە کاتێک پاوەندی ئیستەرلینی بەرز دەبێتەوە یان دادەبەزێت بەرامبەر دراوێکی تر وەک دۆلار.

 

بە زیاتر لە ٥ تریلیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی ڕۆژانە ، بازاڕی فۆرێکس ئەکاتە گەورەترین بازاڕی دارایی لە جیهاندا بەمەش بۆتە بازاڕێکی ناجێگیر و پڕ لە گۆڕانی خێرا بەهۆی کاریگەری هەواڵ و ڕوداوە سیاسی و ئابورییە جیهانییەکان کە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندیە جیاکراوەکانی ئەم بازاڕە و چەندین هەلی ناوازە پێشکەش بە مامەڵەکار دەکات.