کۆتا هەواڵەکان

نرخی نەوت

ئەمڕۆ پێنجشەمە نرخی نەوت کەمێك بەرزبووەوەی بەخۆوە بینی دوای ئەوەی سێ ڕۆژ لەسەر یەك بەهۆی زنجیرەیەک هەواڵ و داتاوە لە دابەزینی بەردەوامدا بوو.

هەوڵی دیپلۆماسی زیاتر لە غەززەوە بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسڕائیلدا لە ئارادایە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

هەروەها ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ڕێژەی بڕی عەمبارکراوی نەوتی خاو لە عەمبارەکانی ئەمەریکا بە زیاتر لە ٧ میلیۆن بەرمیل نەوت زیادی کردووە.
لەلایەکی ترەوە ئیندێکسی دۆلاری ئەمریکی لە فشارێکی بەردەوامدایە بە ئاراستەی بەرزبوونەوە فشارەکان لە ئاستێکی مامناوەنددا لە 105.50 بەرزبۆتەوە، دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دابەزینی بەردەوامی تۆمار کرد.

ئاڕاستەکەی هێشتا بەرەو بەرزبوونە، پێش ڕاپۆرتی هەلی کارەکانی ئەمریکا بۆ مانگی پێنج، کە لە ڕۆژی هەینی بڵاودەکرێتەوە. چاوەڕوان ناکرێت نرخی نەوت بەرزبێتەوە بەم زوانە. 


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە