کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕ و ڕێژەی هەڵئاوسان و بڕیارەکانی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو داتاکانی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاو کرایەوە، دەرکەوت کە ڕێژەکە بە بەرزی مەوەتەوە، سەڕەڕای ئەوەی تا ڕادەیەکی زۆر کەم بەراورد بە مانگی ڕابردوو دابەزی بوو.

چاودێرانی بازارە داراییەکان پێان وابوو کە ئەم ڕێژەیە دابەزیوە کەواتە دەبێت ئیندێکسی دۆلار دابەزین تۆمار بکات چوونکە سوودی بانکی دادەبەزێنرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا. بەڵام لە ڕاستیدا ڕێژەی هەڵئاوسان هێشتا زۆر دوورە لەو ڕێژەیەی کە ئامانجی بانکی فیدڕالی ئەمەریکایە.

لەم هەفتەیەدا دوای دەرچوونی خولەکی فیدرالی، دەرکەوت کە بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت سوودی بانکی بهێڵرێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی پێشبینی دەکرا. لەبەر ئەوە نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی کرد و ئیندێکسی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی کرد.


د. کامەران قادر یعقوب

ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە