کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕ

نرخی زێڕ دووبارە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کرد دوای ئەوەی داتاکانی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دابەزینی بەخۆوە بینیبوو بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو. هەرچەندە ئەمڕۆ دووشەمە لەگەڵ کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا نرخی زێڕ کەمێك دابەزینی تۆمار کرد بەهۆی هێرسکردنە سەر ترەمپ پاڵێوراوی کۆماریەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.

ئەم هەوڵەی دژی ترەمپ ئەنجامدرا نەرێنیبوو بۆ نرخی زێڕ، چونکە ڕزگاربوونی ترەمپ لەو هەوڵەی بۆ کوشتنی درا، چانسی  بردنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا زیاد کرد. ئەمەش بە قازانجی ئیندێکسی دۆلار شکایەوە.

 


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە