کۆتا هەواڵەکان

داتاکانی ئەمەریکا و سیاسەتی نەختینەی


بازرگانان ئەگەری 77% دەبینن کە ڕێژەی سوود کەمبکرێتەوە لە کۆبوونەوەی مانگی ئەیلولدا، لەکاتێکدا هەفتەیەک لەمەوبەر 65% تۆمارکرابوو. سووککردنی هێزی بازاڕی کاری ئەمریکا (ئەمریکی) وایکردووە چاوەڕوانییەکان بکرێت کە بانکی ناوەندی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا بەرەو ئاساییکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی بڕوات. ڕێژەی بێکاری بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا و تێکڕای داهاتی کاتژمێری بە شێوەیەکی چاوەڕوانکراو لە مانگی حوزەیران کەمبووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ مامناوەندبوونی بارودۆخی بازاڕی کار.

لەلایەکی ترەوە، پاول لە کۆڕبەندی بانکی ناوەندی ئەوروپا (ECB) دانی بەوەدانا کە بانکی فیدڕاڵی کەمێک پێشکەوتنی لە هەڵاوساندا بەدەستهێناوە و داتاکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە پرۆسەی دابەزاندنی هەڵاوسان دەستیپێکردووەتەوە. لەبەر ئەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر دابەزاندنی هەڵاوسان، وەبەرهێنەران سەرنجیان لەسەر ڕاپۆرتی پێوەرەکانی نرخی بەکاربەری ئەمریکی (CPI) بۆ مانگی حوزەیران دەبێت کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاودەکرێتەوە. سەڕەڕای ئەوەی داتا سەرەکییەکانی CPI کە نرخی ناجێگیری خۆراک و وزە ناگرێتەوە، بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە ، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی گشتی ڕێژەی هەڵئاوسانی خاوبوونەوە تۆما بکات.


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە