کۆتا هەواڵەکان

ڕێژەی سوود لە وڵاتە یەکگرتووەکانی بەرەو کوێ؟

دوێنێ چوارشەمە داتاکانی پێنوێنی نرخی بەکاربەرانی ئەمەریکا بڵاو کرایەوە، سەڕەڕای ئەوەی داتاکانی هەڵئاوسان هەر بە بەرزی ماوەیەوە، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر کەم دابەزینی تۆمار کرد. لێکدانەوەی بازرگانانی بازارە داراییەکان بەو ئاراستەیە بوو کە ڕێژەی هەڵئاوسان دابەزیوە.

بەڵام لە ڕاستیدا هێشتا ڕێژەی هەڵئاوسان دوورە لەو ئامانجی کە بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا مەبەستیەتی.

لەبەر ئەوە پێدەچێت، بۆ دابەزاندنی سوودی بانکی، بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا چاوەڕوانی داتاکانی چەندمانگی داهاتوو بکات تا بتوانێت بڕیار لەسەر دابەزاندنی سوودی بانکی بدات لە داهاتوودا.

 
د. کامەران قادر یعقوب،

ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە