کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕ

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ تواناکانی کۆکردەوە و کەمێک بەرزبوونەوەی تۆمار کرد. دابەزینی ئیندێکسی دۆلاری ئەمەریکی و نوێبوونەوەی پەرەسەندنی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وای کرد کە نرخی زێڕ بەرزبوونەوە تۆمار بکات.

پێدەچێت لە درێژخایەندانرخی زیڕ بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکات بەهۆی گەشەسەندنی خواستی بانکە ناوەندییە گەورەکان بۆ زێڕ.

لەلایەکی ترەوە هێشتنەوەی سوودی بانکی بە بەرزی لەلایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا، هەندێک فشاری فرۆشتن لەسەر نرخی زێڕ دروست بکات چونکە زێڕ کەمتر سەرنجڕاکێش دەبێت و خواست لەسەری کەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی پشووی بانکەکانەوە، بانکەکانی ئەمریکا بە داخواوی دەمێننەوە.

بەڵام پێدەچێت لێدوانەکانی ڕۆژی سێشەمەی هەریەك لە میشێل بۆومان، لۆریتا مێستەر و نیل کاشکاری کاریگەری لەسەر بازار دروست بکات.

هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا بۆ چارەکی یەکەمی ئەمەریکا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا لە جێگەی سەرنجدا دەبێت و کاریگەری دەبێت. 

 

د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە