کۆتا هەواڵەکان

بانکی ناوەندی بەریتانیا

پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی بەریتانیا بڕیار لەسەر سوودی بانکی بدات ئەمڕۆ پێنج شەمە لە کاتژمێر 2:00 دوا نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان. بەپێی پێشبینیەکان سوودی بانکی وەك خۆی بە 5.25٪ دەهێڵدرێتەوە. هەروەها بانکی ناوەندی ڕاپۆرتی خۆی بڵاو دەکاتەوە دەربارەی ئابووری و ئاراستەی سیاساتی نەختینەی لە وڵاتی بەریتانیا. دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن ئەندرۆ بەیلی پارێزگار بەڕێوەدەچێت.
هەرچەندە سەرەتا پێشبینی دەکرا بانکی ناوەندی بەریتانیا لە دوای یەدەگی فیدراڵی (Fed) و بانکی ناوەندی دەست بکات بە کەم کردنەوەی سوودی بانکی، بەڵام پێدەچێت بانکی ناوەندی ئینگلتەرا (BoE) ئێستا ئامادەبێت زووتر لە چاوەڕوانکراو دەست بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود بکات بەهۆی بەرزبوونەوەی فشارەکانی دابەزینی هەڵاوسان. جگە لەوەش، وەبەرهێنەران بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشبینی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی ئینگلتەرا دەکەن، کە ئەگەری هەیە لە مانگی ئاب یان ئەیلولدا ڕووبدات.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە