کۆتا هەواڵەکان

نرخی نەوت و کۆبوونەوەی ئۆپیك پلەس

نرخی نەوتی خاو بۆ سێهەم ڕۆژ لەسەر یەك ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرتووە، ئەمەش دوو هۆکاری سەرەکی لەپشتەوە بوو. هۆکاری یەکەمیان پەیوەستە بە کۆبوونەوەی ئۆپئك پلەس، کە بڕیار وایە ٢/٦ /٢٠٢٤ کۆبوونەوەی ئاسای خۆیان ئەنجام بدەن بەمەبەستی دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە نێوانی ئەندامانی ڕێکخراوەکە، ئەمەش ترسی لای وەبەرهێنەران دروست کردووە بەوەی پێدەچێت ئۆپیک پلەس دەست بکات بە دابەزاندنی ئاستی بەرهەم هێنان.

هەروەها داتاکانی تایبەت بە خەرجی بەکاربردن لە ئەمەریکا کە ڕۆژی هەینی بڵاو دەکرێتەوە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی بانکی فیدڕاڵی دەبێت بۆ سوودی بانکی، ئەمەش پێگومان کاریگەری لەسەر نرخی نەوتی خاو دەبێت، چونکە هەرکات بڕیاری کەمکردنەوەی سوودی بانکی ئەمەریکا درا، نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆمار دەکات.


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە