کۆتا هەواڵەکان

یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی

دوای ئەوەی یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تۆمار کرد، لە کاتی کردنەوەی بازاری ئەوروپا کەمێک دابەزینی تۆمار کرد.

لە دوێنووە ئیندێکسی دۆلار بە بەردەوامی لە دابەزیندا بوو، بەهۆی ئەوەی داتاکانی تایبەت بە بەرێوبەری کڕیارانی پیشەسازی نەرێنی بوو بۆ دۆلاری ئەمەریکی.  دابەزینی ئەم داتایە ترس لە خاوبوونەوەی ئابوری زیاتر دەکات. 

بازارە دارایەکان چاوەرێی داتاکانی هەلی دامەزراندنن کە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 3:30 بە کاتی کوردستان بڵاو دەکڕیتەوە. ئەو کات ئاراستەی بازار یەکلا دەبێتەوە. 

د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە