سەبارەت بە ئاسۆی ڕێژەی سوود لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، میشێل
بۆومان، ئەندامی لیژنەی فیدڕاڵی بانکی فەدڕالی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئەمڕۆ
لە نیویۆرک ڕایگەیاند، ئەمساڵ هیچ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی نابینم.
بۆومان
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمکردنەوەی ڕێژەکان لەم کاتەدا نەگونجاو و بژاردەی
بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود زیاتر لە ئارادا هەیە بەراورد بە دابەزینی ڕێژەی سوودی
بانکی. ئەم وتانەی
بۆومان وای کرد کە یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی بەرچاو بکات، چونکە
سیساتی نەختینەیی لە ناوچەی یۆرۆ بەرەو خاوبوونەوە دەڕوات لە کاتێکدا، بۆومان
ئاماژەی بەوەدا کە دەکرێت سیاساتی نەختینەی لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
توودتر بکرێتەوە.
د. کامەران
قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری
دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.