کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕ

زیادبوونی خواستی جیهانی لەسەر زێڕ و کڕینی بەردەوامی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندیە جیهانیەکان و هەوەها بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن کڕیارانی ئاسیا، لەنێویاندا چین و هیندستان، دروست بوونی ژینگەیەکی مەترسیدار و نادڵنیایی لە بارودۆخە سیاسی و سەربازریەکانی جیهان بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگە ئاراستەی زێڕ دیاری بەکات بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر.

لەلایەکی تروە بازرگانانی زێڕ چاوەڕێی داتاو هەواڵی ئابوری دەکەن کە بڕیارە ئەمڕۆ دەربچێت، لەوانە داتای سکاڵای بیكاری لە ئەمەریکا. لەلایەکی ترەوە بڕیارە  سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی لقی سانفرانسیسکۆ، ماری دالی.

ڕەنگە لێدوانەکانی پەیوەست بێت بە دابەزاندنی سوودی بانکی و هانی دابەزاندنی سوودی بانکی بدات لە ئەمەریکا. ئەمەش ئاراستەی نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە. 


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە