کۆتا هەواڵەکان

نرخی نەوت و هۆکارەکانی دابەزینی

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی ئەمریکای لە کەمتر لە 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نەوت کە بە زێڕی ڕەش ناسراوە لە نزمترین ئاستی حەوت هەفتەی ڕابردوودا نرخی تۆمار کرد. هەرچەندە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی زۆر کەمی کرد، بەڵام بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکی ئاراستەی نرخەکەی بەردەوامە لە دابەزین.

ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی کە پێناچێت ڕیژەی سوودی بانکی دابەزێنرێت بەم زووانە و هەروەها تاڕادەیەكی کەم ئالۆزیە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاو بوونەتەوە.

ئەم هۆکارانەش نرخی نەوتیان بێهیوا کرد بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر.  


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە