کۆتا هەواڵەکان

بەرهەمی ناوخۆی ئەمەریکا

ئابوری ئەمریکا لە چارەکی دووەمی ساڵی 2024 بەڕێژەی 2.8% گەشەی کردووە، کە بەهێزتر بووە لەوەی پێشبینی دەکرا. ئێمە ئەمە وەک پشتڕاستکردنەوەی هەڵسەنگاندنەکەمان دەبینین کە ئابووری ئەمریکا نەچۆتە ناو ڕێڕەوی خاوبوونەوەی ئابوری.

سەرەڕای ئەوەش، پێدەچێت بانکی فیدراڵی لە داهاتوودا دەست بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی بکات، چونکە ئاڕاستەی هەڵاوسان ڕووی لە دابەزینی زیاترە.

ئابوری ناسان پیان وایە کە تا ئیشتا ئابوری ئەمەریکا سەلامەتە، ئەمە سەڕەڕای ئەوەی کە سوودی بانکی بەڕێژەیەکی بەرز جێگیرکراوە. 


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە