کۆتا هەواڵەکان

نرخی نەوتی خاو

نرخی نەوتی خاوی تەکساس (WTI) لە کاتی کردنەوەی بازاری ئاسیادا لە ڕۆژی هەینیدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی،لە ئێستادا ئەم نرخی نەوت لە دەوروبەری 81.00 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت و پێدەچێت ئامادەبێت بۆ دووەم هەفتەی یەک لە دوای یەک قازانجی بەهێز تۆمار بکات و بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکات.
ئەو زانیاریانەی دوێنێ پێنجشەممە لەلایەن ئیدارەی زانیاری وزە بڵاوکراونەتەوە، دابەزینی گەورەتر لە چاوەڕوانکراوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکایان نیشانداوە و پێشبینییەکانیشیان دووپاتکردەوە سەبارەت بە توندتربوونی بازاڕ لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا. ئەمەش لەگەڵ نیگەرانییەکان لەوەی کە ململانێیەکی فراوانتری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە هۆی پچڕانی دابینکردنی وزە لەو ناوچانەی کە ڕێژیەکەی زۆر بەرهەمهێنەری سەرەکی تیایە. ئەمەش پال بە نرخی نەوتەوە دەنێت بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر.


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە