کۆتا هەواڵەکان

سوودی بانکی ئەمەریکا و ئەوروپا

سەرۆکی بانکی فیدراڵی سانفرانسیسکۆ، ماری دالی ڕایگەیاند کە هەڵاوسان بە شێوەیەک دادەبەزێت کە متمانە بەهێزتر بۆ دابەزاندنی سوودی بانکی لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا. بەڵام دالی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەوەی بڕیار لەسەر دابەزاندنی سوودی بانکی بدرێت پێویستی بە متمانەی زیاتر هەیە بەوەی کە ئاراستەی هەڵئاوسان بەرەودابەزینە.
لە لایەکی دیکەوە، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی مانگی حەوتدا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕێژەی سوودی بانکی وەك خۆی بهێڵێتەوە. بانکی ناوەندی ئەوروپا بڕیاریدا بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٩ەوە لە مانگی شەشی ڕابردوودا بڕیاری دابەزاندنی سوودی بانکی دا، دوای ٩ مانگ لە هێشتنەوەی سوودی بانکی وەك خۆی . شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن ئەمساڵ دوو کەمکردنەوەی دیکەی سوودی بانکی لە ناوچەی یۆرۆ ئەنجام بدرێت، ئەویش لە مانگەکانی نۆو  و دوانزە.


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە