کۆتا هەواڵەکان

سیاساتی نەختینەیی بانکی ناوەندی یابان

نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەو ئابووریناسانەی کە لە ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرزدا ڕۆژی سێشەممە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، پێشبینی دەکەن بانکی ناوەندی ژاپۆن لە کۆبوونەوەی سیاسەتی نەختینەی خۆیدا کە لە ڕۆژی هەینیدا ئەنجام دەدرێت، دەست بە کەمکردنەوەی کڕینی مانگانەی بۆندەکانی بکات.

ئەم بڕیارە هەنگاوێکی سەرەتایی بەرچاوە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی باڵانسی گەشەسەندنی بانکی ناوەندی یابانە.

سەرۆکی ئابووری لە پەیمانگای توێژینەوەی نۆرینچوکین دەڵێت، "چیتر هیچ هۆکارێک نییە بۆ بەردەوامبوون لە کڕینی بەرفراوانی بۆندەکانی حکومەت بەو پێیەی کە باڵانسی ئابوری ئاراستەی خۆی وەرگرتووە و لەم قۆناغەدا دەوڵەت پێویستی بە دەستتێوەردان نیە لە بازاری بۆندەکان.

 
د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە