کۆتا هەواڵەکان

متمانەی بەکاربەر وداتاکانی بەرهەمی ناوخۆی ئەمەریکا

متمانەی بەکاربەرانی ئەمریکا بۆ ١٠٢.٠٠ بەرزبووەوە لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا ٩٧.٥ بوو، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ لەسەریەک متمانەی بەکاریبەری ئەمریکا بەرەو دابەزینی بەردەوام دەچوو.

ڕاپۆرتی متمانەی بەکاربەران ئەمەریکا کاریگەری گەورەی لەسەر ئیندێکسی دۆلار دروست کرد بەشێوەیەکی ئەرێنی. ئەمڕۆش داتاکانی بەرهەمی نەوخۆی بڵاو دەکڕیتەوە کە دەتوانێت  بەشێوەیەکی تەواو ئاراستەی بازار بگۆرێت.

لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە هێشتا بۆچونی زۆربەی ئەندامانی فیدڕاڵی ئەمەریکا ئەوەیە کە سوودی بانکی دانابەزێنن تا جەخت لەسەر دابەزینی هەڵئاوسان نەکرێت بۆ ئاستێکی پێوانەیی. 

د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە