کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕو خولەکی فیدڕاڵی

نرخی زێڕ لە دوێنێوە (چوارشەمە) ئاراستەی دابەزینی وەرگرتووە، چونکە زۆربەی ئەندامانی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەدان کە سوودی بانکی لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە.

ئم بۆچونە ڕەگدانەوەی دروست کرد لە بەرزبوونەوەی ئیندێکسی دۆلار. لە ئێستادا بازرگانانی بازاری فۆرێکس چاودێری بڵاوبوونەوەی داتاکانی بەڕێوبەری کڕیارانی پیشەسازی و خزمەتگوزارین کە ئەمڕۆ بڵاو دەکرێتەوە.

خوێندنەوەیەکی لاوازتر لەو دوو داتایە ڕەنگە هیوایەک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لە ئەمەریکا دروست بکات و پشتگیری لە زێڕ بکات. سەرەڕای ئەوەش، گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان و نادڵنیایی و هەڵاوساندا دەتوانن پشتگیری لە کانزا بەنرخەکە بکەن.


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە