کۆتا هەواڵەکان

نرخی نەوتی خاو و کۆبوونەوەی ئۆپیك پلەس

نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس (WTI) بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامە لە دابەزینەکانی و ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاری ئاسیادا نرخی بەرمیلێک نەوی تەکساس بە نزیکەی 77 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

پێدەچێت بازرگانان چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داهاتووی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی بن، لەنێویاندا ڕووسیا (ئۆپێک+) کە بڕیارە لە ٢ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، ئۆپێک+ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئۆنلاین لە کاتژمێر ١١٠٠ی پیشنیوەڕۆ ئەمڕۆ ب بە ئەنجام دەگەیەنێت.
بەگوێرەی پێشبینی بازارە داراییەکان، لە گفتوگۆکانی ئۆپێک+ ڕۆژی پێنجشەممە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕێکخراوەکە کار لەسەر ڕێککەوتنێکی ئاڵۆز دەکات کە لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.

ئەم گرێبەستە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێگە بە ئۆپێک+ دەدات بەشێک لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی ٢٠٢٥ درێژ بکاتەوە.


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە