کۆتا هەواڵەکان

نەوت گەیشت بە ئامانجی دابەزینی درێژبوەوە ودوبارە هەوڵی بەرزبونەوەیەکی کاتی دەدات

نرخی گرێبەستەکانی نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە دی، ئەمەش لەچوارچێەوەی پشبینیەکانی پێشوتردا کەبۆمان کردبوو، بەتێپەڕاندنی ئامانجی سەرەکی 77.40 دواتر بۆ ئامانجی 76.45، هەروەها بە تۆمارکردنی 76.44 وەک نزمترین ئاستی. 

بەوردبونەوە لە چارتی 4 کاتژمێری جوڵەی ئێستای ئەگەری بەرزبونەوەی هەیە، ئەمەش بەهۆی بەرکەوتنی بە بەربەستی هێڵی پاڵپشتی 76.45 کە دەکاتە 38.20 ٪ خۆڕێکخستنەوەی فیبۆناتشی. ئەمە جگە لەبونی ئاماژەی ئەرێنی لە نیشاندەر ستۆکاستیک دا. 

هەربۆیە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری ڕودانی بەرزبونەوەی هەیە بەئامانجی دوبارە گەیشتن بە ئاستی 80 دۆلار پێش ئەوەی دوبارە دابەزێتەوە. 

تێبینی: ئەگەری بەرزبونەوەی کاتی ناگونجێت لەگەڵ ئاڕاستەی دابەزینەکەی کە دەکەوێتە ژێر ئامانجی 73.65 کەدەکاتە 50.0٪خۆڕێکخستنەوەی فیبۆناتشی، ئەمەش تەنها بە تۆمارکردن لەژێر ئاستی هێڵی بەرگری 76.45 ەوە. 

ئاگاداری : ئاستی مەترسی مامەڵەکردن بەرزە. 
 
ئاستەکانی مامەڵەکردن : 

هێڵی پاڵپشتی یەکەم : 77.15     هێڵی بەرگری یەکەم : 80.00 
هێڵی پاڵپشتی دووەم : 75.35     هێڵی بەرگری دووەم : 81.10 
هێڵی پاڵپشتی سێیەم : 74.30     هێڵی بەرگری سێیەم : 82.85

 

 

 


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە