کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕ

نرخی زێڕ هێشتا لە دابەزیندایە و لە کاتی کردنەوەی بازاری ئەوروپادا دابەزینی ب خوار 2320 دلار تۆمار کرد بۆ هەر ئۆنزێك لە زێڕ. ێدەچێت وەبەرهێنەران قەناعەتیان هەبێت کە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا لە دوای دووبارە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لە مانگی چواردا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دوادەخرێت بۆ کاتێکی تر.

لەلایەکی ترەوەبەرزی نرخی خەرجی بەکاربردن وای کرد کە ئەگەرەکانی دواخستنی سوودی بانکی زیاتر بێت.

چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەران بۆ هێشتنەوەی سوودی بانکی بە بەرزی یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی خواستی دۆلاری ئەمریکی، کە لە بەرامبەردا وەک هۆکارێکی سەرەکی سەیر دەکرێت وەبەرهێنەران خواستیان لەسەر زێڕ کەمبێتەوە و نرخەکەی دابەزێت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە