کۆتا هەواڵەکان

ئاراستەی یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی

لە ئێستادا بازرگانانی بازارە دارایەکان بەتایبەت ئەوانەی کە بە دراوی یۆرۆ دۆلار مامەڵە دەکەن، چاوەڕوانی کۆبوونەوە و بڕیارەکانی بانکە ناوەندیەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا لەسەر سیاساتی نەختینەیی وڵاتەکانیان.

ئەمەش وای لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەکان کردووە کە ڕێنجێك دروست بکات.

جێرم پاوڵ سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمەریکا ئیفادەی خۆی دەدات لەبارەی ئاراستەی سیاساتی نەختینەیی و دابەزاندنی سوودی بانکی و دەرئەنجامەکانی. ئەم ئیفادەیە لە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمەی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە ڕۆژی پێنجشەمە بریار لەسەر سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەوروپاوە دەدرێت.

ئەمەش وادەکات پە پێشبینی بۆ نرخی ئالوگۆری یۆرۆ بەرامبەر دۆلار بکرێت بۆ ماوە کورت.       


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە