بەرزی ڕێژەی هەڵئاوسان و بەهێزی ئابووری ئەمریکا دەتوانێت ڕێگە بە
بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بدات پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکە دوابخات.
دوایین کۆبونەوەکەی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا کە هەفتەی ڕابردووئەنجام درا، ئاماژە بە
سێ دابەزاندنی سوودی بانکی کرا بۆ ئەمساڵ،
بەڵام بەرزی ڕێژەی هەڵئاوسان لە
ئەمەریکا دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە سوودی بانکی بۆ کەمتر لە سێجار دابەزێنرێت.