کۆتا هەواڵەکان

داهاتووی نرخی زێڕ

نرخی زێڕ (XAU/USD) بۆ حەوتەمین ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوەکانی و گەیشتە بەرزترین ئاستی نوێ لە مێژوودا بۆ نزیکەی ٢١٦٠ دۆلار، کە چەندین هۆکار کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەکانی هەبووە.

گرنگترین هۆکارەکان بریتیە لە بڕیاری دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی سیاسەتی دراوی مانگی شەشی ئەمساڵ کە وای کردووە کانزی زێڕ خواستێکی زۆری لەسەر بێت. جگە لەوەش،

کەمبوونەوەی بەرچاوی داهاتی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا، هۆکارێکی تر بوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

هەرچەندە داهاتی گەنجینەی ئەمریکا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە ماوەی سێشنی ئەوروپادا بە ڕێژەی 0.2% بەرزبوونەوەی کەمی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە دوو سێشنی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.  پیسبینی دەکرێت نرخی زێڕ بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوەیکانی هەتا ٨ مانگی داهاتوو. 


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە