کۆتا هەواڵەکان

بانکی فیداڕاڵی ئەمەریکا.....

ئیندێکسی دۆلاری ئەمریکی لە بەرزبوونەوەدایە و لە ئێستادا بە 103.40 مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە دوێنێ پێنجشەممە 0.55% بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە دوای بڵاوبوونەوەی داتاکانی پینوێنی نرخی بەرهەمهێنەر (PPI) دێت، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی قازانجیقەوالە دارایەکانی ئەمەریکا. بەڵام بەهۆی ئامارەکانی وردە فرۆشی و سکاڵای بێکاریەوە بێکارەوە کە کەمتربوو لەوەی چاوەڕواندەکرا ئیندێکسی دۆلار کەمێك دابەزی.

سەرەڕای بەرزی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا سووربێت لەسەر دابەزاندنی سوودی بانکی. 

هێشتا چاودێرانی بازاڕە دارایەکان پێشبینی دەکەن کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی شەشدا دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی بەرزی ڕێژەی هەڵئاوسان،پێدەچێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی کە لە مانگی سێدا ئەنجام دەدرێت، ئەو بەروارە کە پێشبینی دەکرا سوودی بانکی تێدا دابەزێنرێت دوا بخرێت بۆ کاتێکی درەنگتر.  


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە