کۆتا هەواڵەکان

ئاراستەی سوودی بانکی ئەوروپا

یانیس ستۆرناراس ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی ئەوروپا (ECB) ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بانکی ناوەندی ئەوروپا پێویستە بەم زووانە دەست بە دابەزاندنی ڕێژەی سوودی بانکی بکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن کە بانکی ناوەندی ئەوروپا ناتوانێت سوودی بانکی دابەزێنێت پێش بانکی فیدراڵیدا ئەمەریکا هیچبنەمایەکی نیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی بانکی ناوەندی ئەروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێویستە سیاسەتی نەختینەی ئەوروپا زۆر سنووردار نەکرێت و پێش هاوینی ئەمساڵ پێویستە دوو جار سوودی بانکی ئەوروپی کەمبرێتەوە.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە