کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێڕ

نرخی زێڕبۆ ددوەم ڕۆژ لەسەر یەك بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی بەهۆی زیابوونی کڕیارانەوە  و تەنها لە خوار بەرزترین ئاستی شەوانە مامەڵەی پێوەدەکرێت و چاوەڕوانی کردنەوەی بازاری ئەوروپایە. ڕاپۆرتی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بە لەدەستدانی بەرچاوی گەشەی ئابوریدا لە سەرەتای ساڵی 2024 و بەرزبوونەوەی نەخوازراو لە هەڵاوساندا کردووە، کە لە بەرامبەردا وەک ئەوە سەیر دەکرێت کە هەندێک پشتیوانی نرخی زێرە.

بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسان لە ڕابردوودا وادەکات کە یەدەگی فیدراڵی نرخی سوودی بانکی لە داهاتوویەکی نزیکدا دانەبەزێنێت.
پێدەچێت وەبەرهێنەران قەناعەتیان هەبێت کە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دوادەخات ، ئەمەش داهاتی بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکا بە بەرزی دەهێڵێتەوە و یارمەتی زیندووکردنەوەی خواستی دۆلار دەدات. جگە لەمەش، تۆنێکی ئەرێنی بەگشتی لە دەوری بازاڕەکانی پشکەکان بەشدارە لە سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە وەك پەناگەیەکی ئارام.

 ئێستا بازرگانان چاویان لە بڵاوکردنەوەی پێوەرەکانی نرخی خەرجییەکانی بەکاربردنی کەسی ئەمریکا یە بۆ ئاماژەدان سەبارەت بە ڕێڕەوی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و دیاریکردنی قۆناغی داهاتووی هەنگاوێکی ئاراستەیی زێر.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە