کۆتا هەواڵەکان

ئاڕاستەی یۆرۆ بەرامبەر پاوەن

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک نرخی یۆرۆ بەرامبەر پاوەنی بەریتانی بەردەوامە لە دابەزین، لە ماوەی کاتی کردنەوەی بازاری ئەوروپادا لە نزیکەی 0.8570 پاوەن بۆهەر یۆرۆیەك مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری سەرەکی دابەزینی یۆرۆ بەرامبەر پاوەندی بەریتانی پەیوەستە، بە پێشبینی چاودێرانی  بازارە داراییەکان کە بانکی ناوەندی ئینگلتەرا چاوەڕێی چارەکی داهاتوو دەکات بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی. هیو پیل، ڕوێژکاری ئابوری بانکی ناوەندی ئینگلتەرا ڕایگەیاندووە کە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود هێشتا تا ڕادەیەک دوورە، هەرچەندە تێپەڕبوونی کات و نەبوونی هەواڵی نەرێنی لەسەر هەڵاوسان دەکرێت بریاڕ لەسەر دابەزاندنی بدرێت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە