کۆتا هەواڵەکان

سیاسەتی نەختینەیی لە بەریتانیا

لە کاتێکدا کە پێشبینی دەکرێت کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی بەریتانیاوە بڕیاری لەسەر بدرێت پێش بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا، بازرگانان لە نێوان کۆبوونەوەکانی سیاسەتی نەختینەیی لە نێوان مانگی حوزەیران و ئابدا دابەشبوون کە ئایا سوودی بانکی بەریتانیا لە چ مانگێكدا سوودی بانکی دادەبەزێنرێت. جەیمس سمیس، ئابووریناس لە کۆمپانیای ING  دەڵێت: "ئەوە لە نێوان مانگی حوزەیران و ئابدایە، ئێمە کەمێک مەیلیلمان بەرەو مانگی ئاب هەیە لەسەر ئەو بنەمایەی کە یەکێک لەو شتە سەرەکیانەی بانکی ناوەندی چاوی لێدەکات ڕێژەی هەڵاوسانە لە کەرتە خزمەتگوزارییەکان. ئەگەر هەڵاوسانی خزمەتگوزارییەکان کەمێک جێگیر بێت، ئەوا هاوسەنگییەکە کەمێک زیاتر بەرەو مانگی ئاب لە مانگی حوزەیران دەگۆڕێت. 


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە