کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێرو گرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نرخی زێڕ بۆخوار ٢٣٥٠ دۆلار دابەزی دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی لە مێژوودا نوێکردەوە کە نزیکەی ٢٤٣١ دۆلار بوو، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر پەناگە ئارامەکە.

لە ئێستادا وەبەرهێنەران کەمتر نیگەرانن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆژی هەینی بەرگری ئاسمانی تاران ڕایگەیاند کە هێرشێکی سنوورداری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئیسرائیلەوە لەناوبردووە و هیچ زیانێکی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکان نەبووە.

لەلایەکی ترەوە ئێران هیچ پلانێکی بۆ تۆڵەسەندنەوەی دەستبەجێی ڕانەگەیاندووە، بۆیە وەبەرهێنەران هیچ پەرەسەندنێکی گەورە لە کورتخایەندا نابینن تەنانەت لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان هەردوو لایەن بەردەوامن.



هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە