جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە بلومبێرگی ڕاگەیاندووە
کە پلانی سزادانی سەر ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا دێتە ئاراوە و بە تایبەتی سزادانی
ئەو سێکتەرانەی کە یارمەتی دەرن لە دروست کردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی. هاوکات
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و محەمەد بن زاید
ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات بەیاننامەیەکی هاوبەشی بڵاوکردەوە و داوای خۆگرتنیان
کرد و ئاماژەیان بە مەترسییەکانی شەڕ کرد لە یەگەری تەشەنەکردنیدا.